لەگەڵ تۆزێکى سووک

باران و بەفر بەڕێوەیە؛ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو جیاوازە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە؛ ئەمڕۆ تۆزێکی سووک هەیە و سبەی شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکە دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 06-03-2026

ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری هەبوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا هەیە. پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن و بەم شێوەیەیە:

گەرمیان: 17 پلە (بەرزترین)
هەولێر و چەمچەماڵ: 13 پلە
سلێمانی، سۆران و هەڵەبجە: 11-12 پلە
دهۆک و زاخۆ: 15-16 پلە
حاجی ئۆمەران: 4 پلە (نزمترین)

سبەی شەممە 07-03-2026

کەشوهەوا دەگۆڕێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام بارانبارین دەستپێدەکات:

ئێوارەی شەممە: نمە باران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە.
شەوی شەممە: کاریگەری دابارین زیاد دەکات و بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەفر بارین: لە سەرەتاوە لە شاخەکانی باکووری دهۆک بەفر دەبارێت، دواتر لە درەنگانی شەودا لە سەرجەم ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.