ناوچەکە دەکوڵێت

حەوتەمین رۆژى جەنگ؛ تاران و بەیروت لەژێر بۆردوماندان

964+

وریا فەتاح

جەنگی نێوان هاوپەیمانێتى ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژى ئێران، پێی نایە حەوتەمین رۆژی خۆی، هێرشەکان تاران و بەیروتیان گرتووەتەوە و وڵاتانی کەنداویش کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە.

گرنگترین رووداوەکانى ئەم بەیانییە:

_فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گەڕێکی نوێی بۆردومانیان بۆ سەر تاران دەستپێکردووەتەوە.

_هەر ئەم بەیانییە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بە چڕی هێرشیان کردە سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان.

_فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، توانیویانە ئۆتۆمبێلێکی گەورەی گوێزەرەوەی درۆنە ئێرانییەکان بپێکن.

_ لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگری سعودیە لەناوبردنی سێ درۆنی ئێرانی لە ئاسمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

_وەزیری بەرگری قەتەر ئاشکرای کرد، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی توانیویەتی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەی سەربازی “عدێد” تێکبشکێنێت.

هەر لە بەیانى حەوتەم رۆژى جەنگ، هێرشی موشەکی کراوەتە سەر بنکەکانی پۆلیس، باڵەخانەی پاسەوانی سنوور و دەزگای هەواڵگری لە شاری سنە.

_ مانگی سووری ئێران ئامارێکی مەترسیداری بڵاوکردەوە؛ لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا 3,634 ناوەندی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانە:

390 ماڵی هاووڵاتیان.
528 ناوەندی بازرگانی و خزمەتگوزاری.
14 ناوەندی پزیشکی و 9 بنکەی مانگی سوور.
دۆخەکە بە خێرایی بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت و شەڕی درۆن و موشەکەکان ئاسمانی زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

دەنگۆی نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە تاران سوپای پ...

دەنگۆی نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە تاران سوپای پاسدارانی مشەوەش کردووە