تەقینەوەیەکى گەورە
سلێمانى؛ لە گردەکەى یوئێن درا
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
کەمێک لەمەوبەر، دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لە سلێمانى بیسترا و چەند شایەدحاڵێک لە سلێمانییەوە بە 964یان وت،”لە کردەکەى یوئێن”دراوە.
گردى ریعایە یان گردەکەى یوئێن، دەکەوێتە گەڕەکى بەرانان و لە سەنتەرى شارى سلێمانییە، بە دیاریکراوى لە نێوان شەقامى سەهۆڵەکە و هۆتێل شارى جوانە.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، دەورووبەرى شوێنەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەربەستکراوە.
لایەنە فەرمییەکان تائێستا بێدەنگن و هیچ زانیارییەکیان لەبارەوە بڵاونەکردووەتەوە و هیچ شتێکیش لەبارەى زیانەکانەوە نازانرێت…
پێداچوونەوە: وریا فەتاح