رێکارە کارگێڕی و ئەمنییەکان تووندتر کران
هەولێر دووەمین كۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی بۆ دۆخی گشتی و پاراستنی هاوڵاتیان ئەنجامدا
964+
فەرهاد حەسەن
لە هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا دووەمین كۆبوونەوەی بۆ دۆخی گشتی و پاراستنی هاووڵاتییان ئەنجامدا و بڕیاردرا رێکارە کارگێڕی و ئەمنییەکان تووندتربکەن.
پارێزگاری ژهەولێر بڵاویکردەوە، ئەمرۆ سێشەممە 2026.3.3، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی پارێزگای هەولێر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی گشتی و دابینکردنی سەقامگیریی هەمیشەیی بۆ دانیشتووانی سنووری پارێزگاكە، دووەمین کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی و پێشهاتەکان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە سەرۆکی شارەوانی، قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەكان، بەڕێوەبەرانی پۆلیس، هاتووچۆ، زێرەڤانی، بەرگری شارستانی، مانگی سووری عێراقی و نوێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئاسایش و ئاسایشی بازگەكان و بەڕێوەبەرانی كاروباری ناوخۆ و قەیرانەكانی پارێزگا و چاودێری بازرگانی ئامادەی بوون، چەند بڕیار و رێکارێکی گرنگ بۆ قۆناغی داهاتوو پەسەندکران و ئەرك و كارەكان بەپێی پێویستی بەسەر لایەنەكان دابەشكرا.
جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گیان هاوڵاتییان كرایەوە و سەرجەم دامەزراوەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
سەبارەت بە رێکخستنەوەی رێکارەکانیش، بڕیاردرا بە نوێکردنەوە و توندکردنی رێکارە کارگێڕی و ئەمنییەکان بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکان و سەجەم ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنیش راسپێردران بۆ بەدواداچوونی مەیدانی و چاودێریکردنی وردی بارودۆخەکە لەپێناو ڕێگریکردن لە هەر گرفت و پێشهاتێکی نەخوازراو.