"باری دارایی هاوڵاتیان خراپە"

ماوەی ئیشپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان لە کەلار و رزگاری کەمکرایەوە

964+

شۆڕش قادری

ماوەی ئیشپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان لە کەلار و قەزای رزگاری کەمکرایەوە کاربەدەستانی دەڤەرەکەش دەڵێن، بۆ رەچاوکردنی باری دارایی هاوڵاتیان ئەو بڕیارەیان داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.3.2026 لە قایمقامیەتی کەلار کۆبوونەوەیەک کراوە و جگە لە قایمقام، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا، بەڕێوەبەری ئاو و سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی کەلار لەوێ بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای هەڵسەنگاندن بۆ کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی، بڕیاردرا بە گۆڕانکاری لە کاتەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی زۆر نەیەتەوە سەر شانی هاوڵاتیان، بڕیارەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

1- لە سبەینێ چوارشەممەوە، مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر 5:30 خولەکی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ کار ناکەن.

2- سەبارەت بە دابەشکردنی ئاوی ماڵان، لە کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ئاو، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن لە کاتی هەبوونی کارەبای مۆلیدەدا سوود لە ئاوەکە وەربگرن.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی کەلار، بڕیارەکە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و کەمکردنەوەی تێچووی کارەبایە لەسەر شانی دانیشتووانی سنوورەکە لەم کاتەدا.

هاوکات قایمقامیەتی قەزای رزگاری رایگەیاندووە، دوای ئەوەی رەچاوی باری خراپی هاوڵاتیان کرا لەڕووی داراییەوە، بڕیاردراوە بەکەمکردنەوەی کاتی کارکردنی مولیدەکان لە کاتژمێر 12ـی دوانیوەڕۆ تاوەکو 6ـی ئێوارە و لە سبەینێوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

مانگی 12 لەکەلار پارەی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە 12 ھەزار ...

مانگی 12 لەکەلار پارەی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە 12 ھەزار دینار بووە