نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
گه‌رووی هورمز داخراوه
سێ رۆژه نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە 3.3.2026 نرخی نەوت بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک بەرزبووەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە نیگەرانییەکان لەسەر ئەگەری پچڕانی دابینکردنی پێداویستییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی پەرەسەندنی ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و هەڕەشەکان بۆ سەر هاتوچۆی دەریایی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە زیادی کردووه.
تا کاتژمێر 01:07 به کاتی گرێنچ به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت به 78 دۆلار و 83 سه نت بوو، به رێژه‌ی 1.10 سه‌نت و %1.4 به‌رزبووه‌وه.
هه‌روه‌ها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 74 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە كردنه‌وه‌ی پێشووی بۆڕسه‌دا، نەوتی خاو بۆ 82.37 دۆلار بەرزبووەوە، کە بەرزترین ئاستی بوو لە دوای مانگی یەکی ساڵی 2015ەوە، بەڵام ئەو قازانجانەی کەمکردەوە و بە رێژەی 6.7% جێگیر بوون.