كوێی كردووه‌ته ئامانج؟
بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کۆیە و هاوڵاتییه‌ک بریندار بوو
964+
ده‌ریا ئه‌حمه‌د – كۆیه
ئه‌م به‌یانییه‌ی سێشه‌ممه 3.3.2026 به سێ درۆن هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر قه‌زای كۆیه و كه‌مپی ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كراوه‌ته ئامانج.
قایمقامی کۆیە تاریق حەیدەری بۆ 964 وتی: سێ درۆن هێرشی کردووە، دووانیان لەناو کەمپی ئازادی کەوتووه‌نەتە خوارەوە و دانەیەکیشیان (ئەوەی لە ڤیدیۆکە دیارە) بەر کۆگای چەکی حزبی دیموکرات کەوتووە.
وتیشی، له هێرشه‌كه‌دا هاوڵاتییەک بریندارە و به‌پێی زانیارییه‌كان برینه‌كه‌ی سووكه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نییه.
له چوار رۆژه‌ی شه‌ڕی ئێران و ئیسرائیل و ئه‌مریكا، تا ئێستا ده‌یان درۆن و مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون، به‌پێی زانیاری ده‌زگای دژه‌تیرۆری كوردستان و ئه‌و راگه‌یاندراوانه‌ی دوای هێرشه‌كان دێنه بڵاوكردنه‌وه، هێرشه‌كان له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه ئه‌نجام ده‌درێن، كه سه‌ر به (به‌ناو به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراقی)ی سه‌ر به ئێرانن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا