دیمه‌نی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تاران
بریندار ببوو
هاوسه‌ره‌كه‌ی خامنه‌یی گیانی له‌ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
میدیاکانی ئێران ئه‌مڕۆ دووشەممە هەواڵی گیانلەدەستدانی مەنسوورە خوجەستی باقرزادە، هاوسەری عەلی خامنەیی رێبەری ئێرانیان راگه‌یاند، كه بە هۆی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بریندار بوو، ئه‌مڕۆش گیانی سپارد.
ئەمەش دوای ئەوە دێت بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو 28.2.2026 هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران و شارەکانی دیکە ده‌ستیپێكرد و شوێنی نیشتەجێبوونی رێبەری گه‌وره‌ی ئێران عه‌لی خامنه‌یی كرایه ئامانج و بەهۆیەوە ئەو و چەند ئەندامێکی بنەماڵەکەی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی گه‌وره‌ی ئێران کوژران.