وەزیری جەنگی ئەمەریکا:

“شەڕی ئێران بەپێی مه‌رجه‌كانی تره‌مپ كۆتایی دێت”

964+

ژووری هه‌واڵ

وەزیری جەنگی ئەمەریکا پیت هێگسێس ئه‌م ئێواره‌یه‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانی هەبوو، ئەمە پوختەی قسەکانیەتی:

– ئەم جەنگە بە پێی مەرجەکانی ترەمپ تەواو دەبێت.

-سەرۆک ترەمپ پاش 47 ساڵ سنووری بۆ یاخیبوونی ئێران دانا.

-ئەم شەڕە ئێمە دەستمان پێنەکردووە، بەڵام لەسەردەمی سەرۆک ترەمپدا تەواوی دەکەین.

-ئەم شەڕە وەک شەڕی عێراق نییە و شەڕێک نییە بێ کۆتایی.

-گەورەترین هێرشی ئاسمانی لە مێژوودا ئەمجارە ئەنجامماندا.

-رژێمی ئێران چەند ساڵە هاوار دەکات مەرگ بۆ ئەمەریکا و ئیسرائیل، کەچی خۆیان لەسەر دەستی ئەمەریکا و ئیسرائیل مەرگیان چەشت.

-لەسەر هێزە ئەمنییەکانی ئێران پێویستە خۆیان یەکلا بکەنەوە.

-ناهێڵین ئێران چەکی ئەتۆمی بەخۆوە ببینێ.

-ویستمان لەگەڵ ئێران رێک بکەوین، بەڵام ئەوان کاتیان دەکوشت.

-ئەم شەڕە بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران نەبوو، بەڵام گۆڕا.

-رژێمی ئێران تووشی وەهم بووە.

تا دێت نهێنی زیاتر لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئ...

تا دێت نهێنی زیاتر لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران ئاشکرا دەبێت