کۆبوونەوەی بەپەلەی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە بەغدا دەستیپێکرد - وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
لەسەر وەزعەکە راوێژ و گفتوگۆ دەکەن
کۆبوونەوەی بەپەلەی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە بەغدا دەستیپێکرد
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرماندە باڵا سەربازییەکانی کۆکردەوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەم وەزعە قسە بکەن و پلان و بەرنامەی خۆیان دابڕێژن.
سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی دەست پێکردووە کە بەشێک لە وەزیرەکان و فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکانی تێدایە بۆ ئەوەی بزانن چی بکەن بۆ ئەم بارودۆخە.
هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئێران لە رۆژی شەممەوە 28.2.2026 دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش لە عێراق و ناوچەکە چڕتربوونەتەوە و تادێت ئاگری شەڕەکە زیاتر بڵێسە دەکات.