هاتوچۆى گەشتیارى وەستاوە

بۆ یەک رۆژ دەرگا کرایەوە؛ 50 بارهەڵگری “تەڕە” لە پەروێزخانەوە هاتنە کوردستان

964+
وریا فەتاح

دوای پەککەوتنی تەواوەتی جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری، کەمێک پێش ئێستا رێگە بە هاتنی نزیکەی 50 بارهەڵگری “تەڕە” (سەوزە و میوە) درا لە مەرزی پەروێزخانەوە بێنە ناو هەرێمی کوردستان.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، ئەم ڕێگەپێدانە تەنیا بۆ ئەمڕۆیە و بۆ ئەو بارانەیە کە لە ناو مەرزەکەدا گیریان خواردبوو.
“لە دیوی ئێرانەوە بە فەرمی بە شۆفێرانی بارهەڵگر وتراوە، تا 1 هەفتەی دیکە نەگەڕێنەوە بۆ مەرزەکە بۆ بارکردن، چونکە جووڵەی بازرگانی راگیراوە”، شۆفێرێک واى بە پەیامنێرى 964 وتووە.

ئەم جووڵە کاتییە لە کاتێکدایە کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئێران و لەکارکەوتنی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێران، دەروازە سنوورییەکان بە رووی بازرگانی و گەشتیاریدا داخرابوون، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سەوزە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مەرزی پەروێزخان پەکیکەوت؛ جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری ...

مەرزی پەروێزخان پەکیکەوت؛ جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری راگیرا