بەرپرسى باڵان
تەلەفزیۆنی ئێران: جگە لە خامنەیی، چوار فەرماندەی باڵای تریش کوژراون
+964
وریا فەتاح
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران وردەکاری نوێی لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆبوونەوەی “ئەنجومەنی بەرگری” بڵاوکردەوە و کوژرانی چوار فەرماندەی باڵای تری سەربازی و ئەمنی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەکە، لەو هێرشەدا جگە لە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، ئەم بەرپرسانەش کوژراون:
عەبدولڕەحیم موسەوی: سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان.
محەمەد پاکپور: فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران.
عەلی شەمخانی: سکرتێری ئەنجومەنی بەرگری.
عەزیز نەسیرزادە: وەزیری بەرگری.
هێرشەکە کۆبوونەوەیەکی باڵای “ئەنجومەنی بەرگری” کردووەتە ئامانج و بە گەورەترین گورز دادەنرێت کە لە چەند دەیەی رابردوودا بەر دامەزراوەی سەربازی و سیاسیی ئێران کەوتبێت.
حکومەتی عێراق بەهۆی ئەم رووداوەوە سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە وڵاتدا راگەیاند و داوای راگرتنی دەستبەجێی گرژییەکانی ناوچەکەی کرد.