"ئەمریکا و ئیسرائیل باجەکەی دەدەن"

قالیباف: بۆ هەموو سیناریۆیەکی دوای خامنەیی ئامادەین

964+

وریا فەتاح

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەت بڵاوکرایەوە، رایگەیاند کە وڵاتەکەی بۆ “هەموو سیناریۆیەکی ئەگەری” ئامادەیە، ئەمەش دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵات لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

لە پەیامەکەیدا قالیباف دەڵێت: “ئێمە خۆمان بۆ ئەم ساتانە ئامادە کردووە و هەموو سیناریۆکانمان لەبەرچاو گرتووە، لەوانەش چۆنیەتی هەنگاونان بەرەو پێشەوە.”

ئاماژەی بەوە کرد کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل “هەموو هێڵە سوورەکانیان بەزاندووە.”

سەرۆکی پەرلەمان جەختی کردەوە کە هەردوو وڵات “باجی ئەنجامی ئەم کارەیان دەدەن.”

ئەم لێدوانانە وەک یەکەم کاردانەوەی فەرمی سیاسی بۆ ڕێکخستنەوەی ریزەکانی ناوخۆی ئێران و نیشاندانی بەردەوامیی دەسەڵات لە تاران لک دەدرێتەوە.

ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردەوە و 40 رۆژ ماتەم...

ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردەوە و 40 رۆژ ماتەمینی راگەیاند