زیاتر لە هەزار موشەکی تێگرتووە
هێرشەکان بۆ سەر یەکتری بەردەوامە و گەرووی هورمزیش یەکلای دەکاتەوە
964+
توانا نەقی
هێرشەکان بۆ سەر یەکتری بەردەوامە هێشتا ئێران نەگەیشتووە بە تێگرتنی موشەکی بالیستی و گەرووی هورمزیش شەڕەکە یەکلایی دەکاتەوە.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کارووباری سەربازی ئاماژەی بەوە دەکات، ئەگەر شەڕەکە زوو کۆتایی پێنەیەت ئەوە لە مانگ تێدەپەڕێت و وڵاتانی ناوچەکەش تێوەدەگلێن.
دەشڵێت، داخستنی گەرووی هورمز کاریەگەری نەک لەسەر ئێران و ئەمریکا بەڵکو لەسەر تەواوی جیهان هەیە و بۆ شەڕەکەش یان دەیوەستێنێت یان یەکلای دەکاتەوە.
هەرچی سەبارەت بە موشەکەکانی ئێرانە جارێ هەر ئەمڕۆ تەنیا سەروو هەزار موشەکی ناوەندی باکارهێناوە و هێشتا موشەکە بالیستییەکانی بەکار نەهێناوە.