دیمەنی هێرشی سەر تاران
سەرچاوە ئیسرائیلییەکا
شەپۆلی یەکەمی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل چوار رۆژ دەخایەنێت
964+
ئەحمەد مستەفا
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە رایگەیاند، شەپۆلی یەکەمی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل چوار رۆژ دەخایەنێت و تاران کارێکی بەسەر دێت کە پێشتر نەیبینیوە.
ئەوە لە کاتێکدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 28.2.2026، بە بیستنی هەواڵی، دهنگی چوار تهقینهوه له تاران، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشی سەر ئێران دەستپێکردووە.
لەدوای هێرشە موشەکییەکانی یەکەم و دووەم، کەمێک پێشتر دامەزراوەکانی CNN و کەناڵی ئەلجەزیرە رایانگەیاند، کە سێیەم هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکردووە.
هەروەک ئاماژەیان بەوەش کردووە، ناوچەکانی باکووری تاران بە توندی دەکرێنە ئامانج، کە شوێنی نیشتەجێبوونی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانە.
ئەوە لە کاتێکدا، دەستەی پەخشی ئیسرائیل باسی لەوەکردووە، هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر تاران بە هاوبەشی بووە لەگەڵ ئەمەریکا و چەند مانگێکە ئامادەکاری بۆ دەکرێت.
هەندێ زانیاری هەیە کە باڵەخانەی دەزگای هەواڵگری ئێران کرابێتە ئامانج لەگەڵ چەند باڵەخانەیەک لە کۆمەڵگای سەرۆکایەتی ئێران