ئاستى بەرزە

لە قازانجى عێراقە؛ نرخى نەوت لەسەروو 70 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

چەند رۆژێکە، نرخى نەوت لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت و ئەمڕۆش لە بن 71 دۆلارە.

ئەمڕۆ هەینى 27.2.2026، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 71 دۆلار و 01 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە 65.58 دۆلار.

ئەم بەرزبووەنەوەیە لەکاتێکدایە وەبەرهێنەران هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوە کردووە کە ئایا دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەتوانێت ململانێی سەربازی دوور بخاتەوە، كە بە پێچەوانەوە شەڕ وادەكات دابینكردن و گواستنەوەی نەوت زۆر قورس بێت، بەڵام حاڵی حازر  دەستکەوتەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمی کۆگاکانی نەوتی خاو لە ئەمریکا سنووردار بوون.

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەرزبووەوە