چەند مادەیەکی خۆراکی _ وێنە: 964
ترسی ناوێ
هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان: بەشی شەش مانگ خۆراکمان هەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ئێران و ئەمریکاوە ترستان نەبێت و بەشی شەش مانگ خۆراک لە کۆگاکاندا عەمبار کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە جنێڤ بەڕێوەچێ.
بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستانیش بۆ پڕکردنەوەی 40%ـی پێداویستییەکانی بازاڕ پشت بە هاوردەی ئێران دەبەستێت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەر هەواڵێی نەرێنیدا، دڵەڕاوکە دروست دەبێت، ئەمڕۆ پینجشەممە، مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی وت، هیچ ترسێک لە ئارادا نییە و هەرێمی کوردستان خاوەنی یەدەگێکی باشی خۆراکە.
پێشتر، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەدا نییە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، ئەو وتی، هەر کاتێک دابەشکردنی یەکەم بەشەخۆراک کۆتایی هات، دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی بەشی دووەم دەکەن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن و 385 هەزار و 820کەس خاوەنی پسوولەی خۆراکن، مانگانە شەش ماددەی سەرەکیی خۆراک لە ڕێگەی بریکارەکانەوە دابەش دەکرێت و تێچووی هەر تاکێک بۆ وەرگرتنی بەشەکەی لە نێوان هەزار و 250 بۆ هەزار و 500 دینارە.