بەساڵاچوو و خاوەن پێداویستى تایبەتن

مارکێتێک سفرەی بەربانگی بۆ “کۆمەڵگای دایک” رازاندەوە

964+
وریا فەتاح

ئێوارەی ئەمڕۆ مارکێتێکی شاری سۆران، لە دەستپێشخەرییەکدا خوانێکی بەربانگی بۆ دانیشتووانی “کۆمەڵگای دایک” رێکخست، کە سەرجەم توێژە تایبەتەکانی کۆمەڵگەی لەخۆگرتووە.

عەبدولعەزیز ساڵح، نوێنەری مارکێتەکە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ئێوارەخوانەکە تایبەت بووە بەو توێژانەی لەنێو کۆمەڵگای دایک دەژین، کە پێکهاتوون لە (بێسەرپەرشتان، بەساڵاچووان، ئۆتیزم، خاوەن پێداویستی تایبەت و نابیست و نابینایان).

نوێنەری مارکێتەکە دەڵێت: “ئەوەی هەمانە خوا پێیداوین و ئەمانەتە، بۆیە بەردەوامین لەو کارانە و هاوکاری خەڵک بە ئەرکی خۆمان دەزانین”.

پەیامێکیشی بۆ دەوڵەمەندەکان هەیە و دەڵێت: “لە مانگی رەمەزاندا خەڵکانی نەدار و خاوەن پێداویستییەکانتان لەبیر بێت، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی تەندروستمان هەبێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئێواران لە هەولێر بەخۆڕایی بەربانگ رێكدەخرێت

ئێواران لە هەولێر بەخۆڕایی بەربانگ رێكدەخرێت