لە بستێک منداڵییەوە رۆژوو دەگرن

“قیچۆکەک پشیم تەنگ دەبیت”؛ حاجی شێرزاد و مام ئەحمەد لە مزگەوتێکی هەولێر چاوەڕێی بەربانگن

964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

لە سوچی مزگەوتێکی شاری هەولێر، بەر لەوەی بانگ بدات و دەم لە خورمایەک بدەن، حاجی شێرزاد و مام ئەحمەد حەمەدەمین دانیشتوون، ئەوان دوو پیاوی دنیادیدەن و تەمەنێکە لەگەڵ رەمەزان و رۆژوو تێکەڵن، هەر ئەوەشە خاوەن ئیمانێکى گەنجن بۆ رۆژووگرتن.

پەیامنێری 964 چووەتە لایان و قسە و باسى رۆژو و رەمەزانى لەگەڵ کردنەوە، هەردووکیان دڵخۆشن بە هاتنی مانگی رەمەزان، وەک دەڵین رۆژوو کاریگەریان لەسەر دروست ناکات، چونکە ئیمانیان بەرزە.

حاجی شێرزاد، بەو شێوەزارە شیرینەی دەشتی هەولێر باسی دۆخی خۆی دەکات و دەڵێت، “قیچۆکەک پشیم تەنگ دەبیت”، بەڵام ئەوە نەبووەتە رێگر لەوەی رۆژوو نەگرێت و بەردەوامە.
مام ئەحمەد و حاجی شێرزاد دەڵێن، ئەوان هەر لەو کاتەوەی “بستێک منداڵ بوون” دەستیان بە رۆژووگرتن کردووە و هەر بەردەوامیش دەبێت.
ئەوان هەردووکیان دوو پیاوى دنیادیدەى نەناسن بەیەک، بەڵام ئیمان و رەمەزان لە مزگەوتێک کۆیکردوونەتەوە و پێکەوە بۆ مایکى 964 قسەیان کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەکاتی بەربانگ خێرا تاومەدەنە شیرینی و مەیخۆن

لەکاتی بەربانگ خێرا تاومەدەنە شیرینی و مەیخۆن