مەرجی نوێ بۆ چەرەزات فرۆشەکان:

لەکاتى فرۆشتن دەبێت چوکلێت و چەرەزاتی فەل کارتۆنەکانیان مابێت

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سۆران 10 رێنمایی نوێی بۆ دوکانەکانی چەرەزات بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەبێت دەستکێش بەکاربهێنرێت و خواردنەکان بە شووشە داپۆشرابن.

بەگوێرەی رێنماییەکانی چاودێریی بازرگانیی سۆران، دەبێت چەرەزات فرۆشەکان پابەندی ئەم خاڵانە بن:

هەر جۆرە چوکلێت و چەرەزاتێک که بەشێوەی “فەل” و کراوەیی دەفرۆشرێت، دەبێت نموونەی کیس و کارتۆنە ئەسڵییەکەی لەلا بێت، بۆ ئەوەی بەرواری بەسەرچوونەکەی دیار بێت.
سەری هەموو کەلوپەلەکان دەبێت بە شووشە داپۆشرابێت بۆ ئەوەی دوور بێت لە تۆز و خۆڵ و دەستکارییکردن، چونکە بەبێ شوشتنەوە دەخورێن.
نرخی سەرجەم کاڵاکان بە شێوەیەکی دیار و رێکپێک هەڵبواسرێت.
ئەو کرێکارانەی کێشانە دەکەن، دەبێت دەستکێشیان لەدەست بێت، بەتایبەت بۆ ئەو خۆراکانەی چەورن.
نابێت هیچ کاڵایەک بەبێ لۆگۆ و ناونیشان لە دوکانەکەدا هەبێت.
کیس و فەردەکان نابێت راستەوخۆ لەسەر زەوی بن، دەبێت لەسەر پالێت دابنرێن.
شوێنەکە دەبێت هەواگۆڕکێی هەبێت، شێدار نەبێت و لە هاویندا فێنک بێت.
دەبێت تابلۆی بازرگانی و مۆڵەتی کارکردنی هەبێت.

بازاڕی شیرینی و چەرەزات لە عەنکاوە گەرمە

بازاڕی شیرینی و چەرەزات لە عەنکاوە گەرمە