دیناری عێراقی لە جۆرەکانی 25 هەزاری و پێنج هەزاری. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
لە عێراق
داهاتى باج لە ساڵى رابردوودا 4.2 ترلیۆن دینار بووە
964+
وریا فەتاح
لیژنەی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی چاکسازیی باجی عێراق رایگەیاند، داهاتی باج لە ساڵی دارایی 2025دا بەرزترین ئاستی لە مێژووی وڵاتەکەدا تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 4 ترلیۆن و 200 ملیار دینار.
خالید جابری، ئەندامی لیژنەکە بە وردی باسی ژمارەکان دەکات و دەڵێت: لە ساڵی 2025دا داهاتی باج (4.2) ترلیۆن دینار بووە، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە مێژووی باجی عێراقدا تۆمار کرابێت.
دەشڵێت: زیادبوونی داهاتەکە دەرەنجامی ئەو چاکسازییە کارگێڕییانە بووە کە لە دەستەی گشتیی باجەکان کراون.
“لیژنەکە کار بۆ ئەوە دەکات سیستمی باج بەتەواوی بکاتە دیجیتاڵی و بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیا جیهانییەکانی راکێشاوە، پێشبینیش دەکرێت لەمساڵدا پرۆسەی گۆڕینی سیستمەکە بۆ دیجیتاڵی بەتەواوی دەستپێبکات”، خالید جابری وا دەڵێت.