بازاڕی شهوانهی ماجیدی مۆڵ
هەولێر
بازاڕی شهوانهی ماجیدی مۆڵ كرایهوه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەم رەمەزانە شەوانی هەولێر جمەی دێت و هەروا دێ و بازاڕی شەوانە و فێستیڤاڵە بازاڕ دەكرێتەوە، شەوی رابردووش بازاڕێكی دیكە كرایەوە.
ئەو بازاڕەی شەوی رابردوو كرایەوە، بازاڕی شەوانی رەمەزانی ماجیدی مۆڵە.
لە رێوڕەسمی كردنەوەیەیدا، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ئامادەبوو، هەروەك راگەیاندنی پارێزگا بڵاویكردووەتەوە.
“ئامانج لەم بازارە وەک بازاڕەکانی دیکەی شاری هەولێر، رەخساندنی دەرفەتی کارە بۆ كاسبكاران و دروستكردنی كەشێكی خێزانییە بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، زۆربەی بەرهەمەکانی بازاڕەكەش کەرەستە و خواردەمەنی خۆماڵی، کوردەوارییەکان و کار و پیشە دەستییەکان و کوتاڵفرۆشی و چەندین بابەتی دیکە لەخۆگرتووە”، لە راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.
شەوی پێشووتریش بازاڕی “ئەربیل ستریت بازاڕ” كرایەوە، ئەمە جگە لەوەی بازاڕ و فێستیڤاڵی رەمەزان لە بەردەم قەڵا و هەروەها لە پاركی پێشمەرگەش كراونەتەوە و شەوان هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی دەكەن.