لە چەمچەماڵ

دزی لە پووری خۆی کردووە و دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ بەتۆمەتی ئازاردان و دزینی ئاڵتوون لە ژنێکی بەساڵاچوو، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە.

ئەمرۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاوکردەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە هەڵیکوتابووە سەر ماڵی پوری و دوای ئازاردان و ئەشکەنجەدانێکی زۆرو بریندار کردنی، ئاڵتوونەکانی دەدزێت و هەڵدێت.

پۆلیس زیار دەڵێت لەسەر رووداوەکە، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 24.2.2026 لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ، تۆمەتبارێکی دەمامکدار هەڵیکوتابووە سەر ماڵی ژنێکی بەساڵاچوو کە بەتەنها دەژیا، دوای ئەوەی تۆمەتبار ژنەکە دەبەستێتەوە و ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆری دەدات تا لەهۆش خۆی دەچێت، دواتر ئاڵتوونەکانی دەدزێت و هەڵدێت.

تۆمەتبارەکە ناوی (ش، ع، ح) لەدایکبووی 1987ـە و لە کاتی دەستگیرکردنی دەستیش گیراوە بەسەر ئاڵتونە دزراوەکەدا.

ئێستا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

دوو تۆمەتبار لەسەر دزی کردن دەستگیرکران

دوو تۆمەتبار لەسەر دزی کردن دەستگیرکران