یەکەمین فێستیڤاڵی "اربیل ستریت بازاڕ" کرایەوە
شه‌وانی ره‌مه‌زانی هه‌ولێر
یەکەمین فێستیڤاڵی “اربیل ستریت بازاڕ” کرایەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له هه‌ولێر و به‌بۆنه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، شه‌وی رابردوو فێستیڤاڵێكی نوێ بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستیپێكرد، كه بازاڕێكه به ناوی “اربیل ستریت بازاڕ”.
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ و بازاڕه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی ئیداری و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان ئاماده‌بوون.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئامانج لە فێستیڤاڵەكه رەخساندنی هەلی كارە بۆ كاسبكاران و دروستكردنی كەشێكی خێزانییە بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان.
هه‌روه‌ها هاتووه، له فێستیڤاڵەكه زیاتر لە 50 دوکان و خێمە لە خۆی دەگرێ کە بەبێ بەرامبەر بۆ کاسبکاران تەرخان کراوە.
“زۆربەی بەرهەمەکانی فێستیڤاڵەكه کەرەستە و خواردەمەنی خۆماڵی و کوردەوارییەکان و کارە دەستییەکانە، هه‌روه‌ها چەندین بابەتی دیکە لەخۆ دەگرێت”، شاره‌وانیی هه‌ولێر واده‌ڵێت.
هه‌روه‌ها پێیان وایه، “هەنگاوێکی گرنگە بۆ فرۆش و به‌بازاڕکردنی به‌رهه‌می کاسبکاران، لە هەمان کاتدا بووەتە مایەی دڵخۆشی ئەوانەی دەرفەتی کاریان بۆ ڕەخساوە”.
کردنه‌وه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵ و بازاڕه له كاتێكدایه، له به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێریش فێستیڤاڵێكی هاوشێوه هه‌یه و شه‌وان به سه‌دان هاوڵاتی و گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن.