چاوان لەوێیە و خەڵاتی پێیە
شەوانی رەمەزانی سەهۆڵەکە بێ بەرنامەی فانۆس نابێ
964+
ژووری هەواڵ
شەوانی رەمەزان، بە خەڵات و زانینی پرسیارەکانییەوە چێژ بەخشە، ئەمجارە چاوان پڕۆگرامی فانۆسی بردووەتە شارە حەیاتەکە و چەند هاوڵاتییەکی قسەخۆشی دواندووە.
چەند پرسیارێکی ئاراستە کردوون و لە کۆتاییشدا براوەکان خەڵات کراون، ئەو ئاسانکارییان بۆ دەکات و یارمەتییان دەدات تا خەڵات ببەنەوە، هەر پرسیارەکان نا تەکنیکی نوێ و هەنووکەیش جێبەجێ دەکات، تا پرسیار لە میوانەکانی بکات و بیزانن و گفتوگۆ خۆش روودەدەن.
خەڵکی شارە حەیاتەکە سلێمانی، بە قسە و بەسەرهاتی خۆش پڕۆگرامەکەیان رەنگتر کردووە، هەروەکوخۆیان بەوە ناسراون.
لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەک لەو کاسبکارانە ئەهلی کارن و ئەحتیاجی تێکەڵ بە شەقامی سەهۆڵەکەی کردوون و لەوێ پاروویەک نان پەیدا دەکەن، لەگەڵیدا خەڵاتەکەی ئێمەشیان پێ دەدرێ.