کەرکوک گەرمایەتى

پلەکانی گەرما دادەبەزن و نمەباران لە سنوورەکان دەبارێت

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.

کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-02-2026

ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات، هەندێک کات هەور زیاد دەکات و نمەباران دەبارێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزترن.

کەشی سبەینێ دووشەممە 23-02-2026

ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات هەندێک کات دەبێتە هەوری تەواو و نمەباران دەبارێت. پلەکانی گەرما بە (1 – 2) پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ:

هەولێر: 22
سلێمانی: 21
دهۆک: 22
کەرکوک: 24
هەڵەبجە: 20
زاخۆ: 23
سۆران: 18
پیرمام: 18
چەمچەماڵ: 22
ئاکرێ: 21
حاجی ئۆمەران: 13

کەشەکە بەهارییە؛ ئەمڕۆ و سبەى بەتەماى باران مەبن

کەشەکە بەهارییە؛ ئەمڕۆ و سبەى بەتەماى باران مەبن