دەستی بەسەرداگیرابوو

هەزار و 450 پێوەری کارەبا لەناوبردران

964+

ئەحمەد مستەفا

بەشی رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی تێکشاندن و تەلەفکردنی پێوەرەکان، بە ئامادەیی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و لێپرسراوانی یاسا و پشکنین، هەستان بە لەناوبردنی هەزار و 450 پێوەری جۆراوجۆری “سنگڵ فیز، سری فیز و سیتی”.

ئەم پێوەرانە پێشتر بەهۆی دەستکاریکردن و سەرپێچی یان لەکارکەوتن لەلایەن لیژنەکانی پشکنینەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو، لە حەوشەی گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتی بەتەواوی تێکشکێنران و لەکارخران.

دیمەنەکان؛ دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵاتی سلێمانی تۆماریان کردووە