کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر:
پێویستمان بە کارمەندێکى ئاو و ئاوەڕۆیە بە موچەى 33 وەرەقە
964+
وریا فەتاح
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، هەلی کارێکی نوێی بۆ پۆستی (کارمەندی میکانیکی – ئاو و ئاوەڕۆ) راگەیاندووە و موچەیەکی بەرزی بۆ داناوە.
بەپێی زانیارییەکانى نێو داواکارییەکە، موچەی ساڵانەی ئەم پۆستە دیاریکراوە بە 40,456 دۆلار.
ئەگەر ئەم بڕە دابەشی سەر 12 مانگی ساڵ بکەین، موچەی مانگانەی دەکاتە 3,371 دۆلار (واتە زیاتر لە 33 وەرەقە).
کونسوڵخانەکە مەرجەکانی بڵاوکردۆتەوە و داواکاریش تەنها لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە: