"لە 108 فەرقیم بردەوە"
ببە پاڵەوانی یاریی سنی و زەرف و ئۆتۆمبێل و مۆبایل و شاڵی کوردی بەرەوە
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
شەوانی رەمەزان خولی سنی و زەرفییان لە کافتریایەکی هەولێر کردووەتەوە و 200 تیپ بەشدارن و براوەی یەکەمیش، ئۆتۆمبێلێکی کیلۆمەتر سفر دەباتەوە
یاری سنی و زەرف یاریەكی كۆن و فۆلكلۆریە لە رەمەزانان خولی تایبەتی بۆدەكرێتەوە و بۆ ئەم رەمەزانە لە یەكێك لە كافتریاكانی هەولێر خولەكە بۆ 200 تیپ كراوەتەوە و جۆرەها خەڵات دابینكراوە.
حاجی نەبەز خاوەنی كافتریایی نەبەزە بۆ 964 وتی،”خەڵاتەکانمان ئۆتۆمبێلێكی سوور و مۆبایل و قاتی شاڵە، بەخۆڕاییە بەشداریكردن واتە هیچ پارەیەك وەرناگیرێت لێیان، ساڵی پار كەركووكیەكان براوە بوون، بۆ ئەمساڵ نزیكەی 200 تیپ بەشدار دەبن.
ماوەی 30 ساڵە ئەو یارییە دەكەم، یاریی سنی سنیانی تەنیا لە كەركووك و هەولێر دەكرێت سلێمانی و دهۆك ئەو یارییە ناكەن، ئەو یارییە بەمانای دوازدە مانگەكەی ساڵ دێت وەك دیارە سنیەكە سوڕانی ساڵە و زەرفەكانیش مانگەكانە ئەوەی زارەكەشی تێدابوو ئەوە رەمەزانە، رێكان مەولود دوو ساڵ پێش ئێستا پاڵەوانی خولەكە بووە وادەڵێت.
بە گشتی لە هەولێر بەم یارییە دەڵێن سنی سنیانی، یارییەكە بەتیم ئەنجام دەدرێت تیمەكە زارەكە دەشارنەوە ناو زەرفەكان و دەبێت بەرامبەرەكەیان بیدۆزێتەوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح