وەزیری رۆشنبیری
“زمانی هەورامی لەبەردەم هەڕەشەدایە و دەبێت بخرێتە پڕۆگرامی خوێندنەوە”
964+
وریا فەتاح
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، زەنگی مەترسی بۆ زمانی هەورامی لێدەدات و رایدەگەیەنێت، سەرەڕای رەسەنایەتی و مێژووەکەی، ئەم زمانە بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان رووبەڕووی هەڕەشەی لەناوچوون بووەتەوە.
لە پەیامەکەیدا وەزیر دەڵێت، هەورامی (گۆران) زمانێکی دێرینە و لە مێژوودا زمانی باڵای نووسین و ئەدەب بووە، گەنجینەیەکی گەورەی میراتی رۆشنبیریی کوردستانی لەلا پارێزراوە.
بۆ رێگری لە فەنابوونی ئەم زمانە، وەزارەتی رۆشنبیری پڕۆژەیەکی داوەتە وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەوەی “تەنیا یەک وانە” بە زمانی هەورامی لە قۆناغی بنەڕەتی لەو ناوچانە بخوێندرێت.
حەمەی حەمەسەعید ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای پشتگیری سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت، بەڵام پڕۆژەکە هێشتا جێبەجێ نەکراوە و داوا لە وەزیری پەروەردە دەکات لەم کابینەیەدا بخریتە واری جێبەجێکردنەوە.