پێویستی بە سێ نەشتەرگەری هەیە
لە هەریر خۆبەخشان سندوقێکی کۆکردنەوەی هاوکاریان بۆ گەنجێکی کەمدەرامەت داناوە
964+
فەرهاد حەسەن
خۆبەخشانی هەریر جارێکی دیکە سندوقی کۆکردنەوەی هاوکارییان لەناو بازاڕی قەزاکەیان دانایەوە، بەڵام ئەمجارەیان بۆ گەنجێکی کە کۆمەڵێک کێشەو گرفتی تەندروستی هەیە و لە خێزانێکی دەستکورت و هەژاریشە.
كەریم برایم مەرزانی، سەرۆكی رێكخراوی (هەریری من) بۆ كاری مرۆیی، کە سەرپەرشتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکە دەکات، بە 964 ی وت، دانانی سندوقەکە بۆ گەنجێکە بەناوی شوکر حاجی، کە لە ئازارو مەینەتییەکی سەختدا دەژیت.
وتیشی “ئەم گەنجە قاچێکی کورتە و پێویستی بە درێژ کردنەوەیە دەستێکی نیەو پێویستی بە دانانی دەستە و بەهۆی زۆر دانیشتنیشەوە ریخۆڵەکانی وەستاون ئەویش پێویستی بە نەشتەرگەریە، واتە لەیەک کات پێویستی بە ئەنجامدانی سێ نەشتەرگەری، هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد وەکو بەدواداچوونیان بۆ چارەسەرییەکەی کردووە، تێچوی کۆی نەشتەرگەریەکان بڕی 30 ملیۆن دیناری پێویستە و لە وڵاتی هیندستانیش ئەنجام دەدرێت.
باسی لەوەشکرد، بۆ ئەم کارەیان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقڵاوە و تەواوی مامۆستایانی ئایینی هەریر و باتاس و باسرمە پشتیوانیان دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی هەینی کەمپێنێک لە تەواوی مزگەوتەکان دادەنێن بۆ ئەوەی بتوانن ژیانی ئەم گەنجە لە مردن رزگار بکەن.
سندوقەکە لە پێش بازاری سەوزە و میوەفرۆشانی ناو بازاڕی قەزای هەریر داندراوە وداوا لە خێرخوازان و مرۆڤدۆستان دەکەن هاوکار بن بۆ ئاسایی کردنەوەی ژیانی ئەم گەنجە.
یان دەتوانن هاوکاریەکانیان لە رێگای ئەو ژمارانەوە بگەیەنن:
07504375658
07504952752
07830615959
07824452752
fastpay:7504375658
FIB: 7504952752
کی کارد: 6638213543