لەمەودوا لە مەفرەزەکاندا کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەت کار پێ دەکرێت

مۆڵەتی شۆفێری بوو بە دیجیتاڵی

964+

ژێوار خدر

لەمەودوا شۆفێران دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکانیان لەناو مۆبایلەکانیان هەڵبگرن و لە کاتی بینینی مەفرەزەکاندا وەک بەڵگەیەکی فەرمی پیشانی بدەن، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان دەکات تاوەکو لە کاتی ونکردن یان لەبیرچوونی مۆڵەتە فیزیکییەکەیان، تووشی کێشە و سزای دارایی نەبن.

هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، ئەپلیکەیشنی KRDPass کە لەسەر سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ بەردەستە، وەشانی نوێی بۆ دەرچووە و ئێستا خزمەتگوزاری مۆڵەتی دیجیتاڵی تێدا چالاک کراوە، هەموو ئەو کەسانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێرییان هەیە، دەتوانن وردەکارییەکان و کۆپییەکی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لەناو ئەپەکەدا ببینن و سوودی لێ وەربگرن.

دەشڵێت، بۆ بینینی مۆڵەتەکە، پێویستە بەکارهێنەر ئەپەکە ئەپدەیتی بکاتەوە و لە بەشی “جزدان” مۆڵەتەکەی بدۆزێتەوە، ئەم کۆپییە دیجیتاڵییە لە لایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆوە کاری پێ دەکرێت و شۆفێران دەتوانن لەبری مۆڵەتە فیزیکییەکە پیشانی بدەن و بێ کێشە تێپەڕ بن، ئەمەش وەک هەنگاوێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و بەکارهێنانی کاغەز و پلاستیک.

لە کاتی دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری زانیاری ...

لە کاتی دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری زانیاری کەسی تۆمار دەکرێت