رووداوەکە لە نێوان کەلار دەربەندیخان روویداوە

لە رێگای چوون بۆ تاقیکردنەوە سەیارەکەی وەرگەڕا بەڵام ئیمتحانەکەی نەفەوتاند

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

خوێندکاری زانکۆی سلێمانی لە رێگای چوون بۆ تاقیکردنەوە سەیارەکەی وەرگەڕا، بەڵام ئەوە نەبووە رێگر و سەیارەکەی جێهێشت و خۆی گەیاندە هۆڵی تاقیکردنەوەکە.

جاسم محەمەد بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، “خوێندکارەکە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 17.2.2026 لە کەلارەوە بەرەوە سلێمانی رۆیشتووە و لەوێ تاقیکردنەوەی ھەبووە، خێرا بووە بۆئەوەی بگاتە تاقیکردنەوەکەی، لە بانیخێڵان دەرچونێکی ھەڵەی ئەنجامداوە و وەرگەڕاوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەرگەڕاوە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگریش، شۆفێرەکەی سەلامەتە، کە ھاتۆتە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی، ئۆتۆمبێلێکی دیکەی راگرتووە و بەرەو سلێمانی رۆیشتووە بۆئەوەی فریای تاقیکردنەوەکەی بکەوێت، ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بەجێھێشتووە.

وەرگەڕانی بارهەڵگرێک بوو بەهۆکاری مردنی شۆفێرەکەی

وەرگەڕانی بارهەڵگرێک بوو بەهۆکاری مردنی شۆفێرەکەی