دیمەنێکی مانگ
بڕیاری وەقفی سوننی عێراقە
تەکبیرات و تەراویح قەدەغەیە تا مانگ دەبینرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
وەقفی سوننی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 16.2.2026 فەرمانێکی بۆ سەرجەم بەش و مزگەوتەکان ناردووە و دەڵێ، خوێندنەوەی تەکبیراتی رەمەزان یان ئەنجامدانی نوێژی تەراویح قەدەغەیە، تا مانگ دەبینرێ و پشتڕاست دەکرێتەوە.
هەروەک باسی کردووە، کاتێک خوێندنهوهی تهكبیرات دروسته، کە بکەوێتە دوای راگەیاندنی فەرمی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە سەبارەت بە بینینی مانگی هیلال و دەستپێکردنی مانگی رەمەزان.
ناوەندی گەردوونناسی وڵاتی میسر پێشتر رایگەیاندبوو، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی 2026 دەکەوێتە رۆژی پێنجشهممه 19.2.2026 و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیش دەکەوێتە 20.3.2026.
