چاویان لە جوڵە سیاسییەکانە
لە رۆژئاواى کوردستانەوە بۆ ئەڵمانیا: هاوڵاتیان ئاگادارى کۆنگرەى میونخن
964+
ئۆفێسى 964 لە رۆژئاواى کوردستان
لە کاتێکدا سەرکردەکانی جیهان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخن کۆبوونەتەوە، تیمەکانی 964 لە عامودای رۆژئاواى کوردستان رای هاوڵاتیانیانى ئەوێیان لەبارەى کۆنفرانسەکەوە وەرگرت و دەرکەوت کە بە وردى ئاگادارى کۆنفرانسەکە و جوڵەى سەرکردەکانى کوردن.
ئەو هاوڵاتیانە باسیان لەوە دەکرد کە ئاگادارن نێچیرڤان بارزانی، مەزڵوم عەبدی، ئیلهام ئەحمەد و د. بەرهەم ساڵح لە میونخن، ئەوان دڵخۆشیی خۆیان دەربڕی بەوەی لە کۆڕبەندێکی جیهانیی وەهادا، کورد بەشدارە.
زۆربەیان دڵخۆشبوون بەوەى کە کورد بەو قەبارەیەوە بەشدارە و سوپاسى هەرێمى کوردستانیشیان کرد لە رۆڵێکى گەورەى هەبووە بۆ بەشدارى بڕیاربەدەستانى رۆژئاوا لە کۆنگرەکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح