ئاسەواری بڕینەوەی دارەکان و گەشتنی مەفرەزەکە - وێنە: پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی
پۆلیس: گرتمان
دەستێکی خراپەکار 70 بنەبەڕووی بڕیوەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
دەستێکی خراپەکار لە گوندی قەمچوغەی کۆن و لە سنووری قەزای دوکان، دەستی کردووە بە بڕینەوەی بنەداری بەڕوو، هەتا 70 دانە رۆشتووە، باش بووە و پێی زانراوە.
دارەکان کە کراونە بە بنەبەڕوو، تەمەنیان بە نزیکەیی لە نێوان 10 بۆ 20 ساڵە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێ، دوای ئەوەى ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکی داربڕین لەسنوری گوندی قەمچوغەی کۆن- ى سەربە قەزای دوکان دەست بەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بەفەرمانی بەڕێوەبەری بەش دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە.
وەک پۆلیس باسی دەکات، مەفرەزەکە توانیویانە دەست بەسەر 70 بنەدار لەجۆری بەڕوو پارچە پارچە کراودا بگرن کە تەمەنیان لەنێوان نزیکەی 10 بۆ 20 ساڵ بووە.
دوای بەدواداچوون توانیویانە تۆمەتباری سەرەکی بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن، پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی لەو راگەیەندراوەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 15.2.2026 بڵاوی کردووەتەوە نوسیوویەتی، دادوەر بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی دارە بڕاوەکانیشی داوە، ۆسیەی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە کراوەتەوە.
بڕینەوەی دارەکان نارەزایەتی دروست کردووە، رێکخراوی پارکۆ بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بڵاوکراوەیەکی هەیە و دەڵێ، دەستخۆشی، لە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەکەن، پێویستە لەسەر هەموان کار بۆ پارێزگاری کردن لەژینگە بکەن، ئەم ژینگەیە موڵکی تەنیا مرۆڤەکان نییە، بەڵکو هی هەموو بوونەوەرەکانە.
ئاسەواری بڕینەوەی بنە بەڕووەکان؛
