ڤالانتاین لە هه‌ولێر

پیاوێک مارسیدسێک ده‌كاته‌ دیاری بۆ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی

964+

رێباز خدر

ئەمڕۆ رۆژی خۆشەویستی “ڤالانتاین”ـە و خۆشەویستان و هاوسەران دیاری و گوڵ بۆ یەكتر دەكڕن، لە هەولێر پیاوێک ئۆتۆمبێلێكی مارسیدسێك ده‌كاته‌ دیاری ده‌ستگیرانه‌كه‌ی.
یوسف سادق گۆڵفرۆشە و بە 964ی راگەیاند، پیاوێك ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدسی هێناوە و بە گوڵ دەیڕازێنینەوە، پیاوەكە وتی دەیكاتە دیاری بۆ دەستگیرانەكەی، كه‌ پێده‌چێت نرخه‌كه‌ی بگاته‌ چل هه‌زار دۆلار.

وتیشی، گوڵ و شیرینی زیاتر دەكرێتە دیاری، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دیارییە گەورانەش هەیە جارجار دێتە لامان.

یوسف سادق دەڵێت، “ئه‌مساڵ هەستم بە جیاوازییەك كردووە، ئەویش ژنان زیاتر دیاری بۆ پیاوانیان ده‌كڕن، واتا ژمارەی ژنان زۆر بووە كە دیاری بۆ هاوسەر و خۆشەویستانیان بكڕن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ڤالانتاین کوڕێک ئۆتۆمبێلێکى گرانبەها پێشکەش بە هاو...

لە ڤالانتاین کوڕێک ئۆتۆمبێلێکى گرانبەها پێشکەش بە هاوڕێی كوڕەكەى دەکات