"ئەمڕۆ ئەزمەی گوڵ دروست دەبێت"

1000 چڵ گوڵ کراوە بە چەپکە و بۆ کەسێک ئامادە کراوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ رۆژی ڤالانتاین و خۆشەویستیییە و عاشقان و کەپڵەکان بە بەخشینی گوڵ و دیاری جۆراوجۆر پیرۆزبایی لە یەکتر دەکەن و دڵیان خۆش دەکەن.

لە گوڵفرۆشییەکی سلێمانی، هەزار چڵ گوڵ کراوە بە پاکێجێک و ئامادە کراوە بۆ کەسێک، شادیە مستەفا خاوەنی گوڵفرۆشییەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، ئامادەکردنی ئەو چەپکە گوڵە، کاتێکی زۆری خایاندووە و سێ کارمەند ئیشی  تێداکردووە، کێشەکەشی زۆر قورسە، چونکە ژێرەکەی ئیسفنجی تەڕە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ  لە کوردستانیش هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان، ئەزمەی گوڵ دروست دەبێت و نرخی هەر چڵێکی بووە بە سێ هەزار دینار.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سبەینێ ڤالانتاینە و گوڵفرۆشەکان بازاڕیان دەبووژێتەوە

سبەینێ ڤالانتاینە و گوڵفرۆشەکان بازاڕیان دەبووژێتەوە