نرخی نەوت روولە بەرزبووەنەوەیە
بەرەوە 68 دۆلار دەڕواتەوە
نرخی نەوت روولە بەرزبووەنەوەیە
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت سەربەرەوخوار بووەوە دابەزی، ئەمڕۆ جارێکی تر رووی لە بەرزبووەنەوە کردووەتەوە و هەر بەرمیلێک لەبن 68 دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 14.2.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 75 سەنت دیاری کراوە و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.34٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە 62 دۆلار و 89 مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.08٪ بەرزبووەتەوە.
بەقسەی شاره‌زایانی بازاڕی نه‌وت له بۆڕسه‌ی له‌نده‌ن، کە ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز دواندوونی، به‌رده‌وامی گفتوگۆ له‌رزۆكه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و مه‌ترسی له شكستهێانی، نرخی نه‌وتی به‌رزكردووەتەوە، به تایبه‌تی مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز هه‌یه و له‌ولاشه‌وه ئه‌مریكا هه‌روادێ هێزه سه‌ربازییه‌كانی له ده‌وروبه‌ری ئێران زیاد ده‌كات.