10کاتژمێر لەنەخۆشخانە بێهۆش بوو
دوو ماتۆڕسکیل پێکیاندادا و مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێو سەنتەری قەزای خورماتوو روداوێکی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ماتۆڕسکیلدا روویداو بەهۆیەوە هەردوو شۆفێرەکەی کە دوو مێدمنداڵن و بەبرینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە و کەمێک پێش ئێستا یەکێک لەمێردمنداڵەکان گیانی لەدەستدا.
ئەیوب حسێن، مامی ئەو مێردمنداڵەی گیانی لەدەستداوە بە 964ـی وت، برازاکەی لەکاتی گەڕانەوەی لە بازاڕ، تووشی ئەو رووداوە بووە و سەری بەر کۆنکرێتی شەقامەکە کەوتووە، دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەزاکە بێ هۆش بووە.
وتیشی “دوای چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە نەهاتوەتەوە هۆش خۆی و پاشان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینیەوە کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا”.
ئەو مێردمنداڵەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 16ساڵە و خوێندکاری دواناوەندیە، مێردمنداڵەکەی دیکەش تەمەنی 18 ساڵەو لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی جێگیرە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن