"یەکەمی سەر ئاستی هەرێمە"
لەناو پەلەوەرە جوانەکانی پێشانگاکەی هەولێر بچووکترینیان کێشی 250 گرامە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بچووکترین پەلەوەری جوانی لەناو پێشانگاکەی هەولێر، جۆرە کەڵشێرێکە کێشەکەی 250 گرامە، خاوەنەکەشی دەڵێت هەموو کەسێک نایکڕێت کڕیاری تایبەتی هەیە.
پێشانگاکە، لە دوێنێوە لە بازاڕی کەوبازان رێکخراوە و پەلەوەری جیاوازی تێدا نمایش کراون.
عەبدولباری ئاسۆ، بەخێوکاری پەلەوەر وخاوەنی کەڵەشێرەکە بە 964 ی وت، ناوەکەی سیڕامەی ئەوڕوپی و مالیزییە لەگەڵ مریشکەکی نرخەکەی دەگاتە 300 دۆلار.
وتیشی ” لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە سەرو سنگی قتی بێت و وردیش بێت کە کێشەکەی تەنیا 250 گرامە”.
ئاماژەی بەوەشکرد لەسەر ئاستی هەرێمدا هاوشێوەی نییە و کڕیاری تایبەتی خۆشی هەیە.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن