لە هەولێر

کەڵەشێر دەفتەریشی هەیە؛ پێشانگەی جوانی بەڕێوەبرا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە هەولێر، پێشانگەی جوانی بۆ پەلەوەر کرایەوە، پەلەوەر فرۆشێک دەڵێ، تا دەفتەرێک دۆلاریش کەڵەشێریان هەیە و ئەوەی لەوێ زیاتر نمایش کراوە زینەیە و بۆ شەڕ نییە.

پێشانگاکە کەڵەشێر لە بازاڕی کەوبازان رێکخراوە و پەلەوەری جیاوازی تێدا نمایش کراوە.

بە قسەی ئوسامە خەسرەو، خاوەن پەلەوەر بێت کە قسەی بۆ 964 کردووە، کەڵەشێری مەرغوب ئەوەیە، دەموچاوتی توڕە بێت و گوارەی گوێی نەبێت، وە عەزەڵی رانی هەبێ و سنگی رێک بێت.

ئەو وتی، لە دەنووکی هەتا نوکی پێی مواسەفاتە و ئەوانەی دێنە ئێرە حسابات بۆ ئەو پێوەرانە دەکان، ئەوجا پارە دەدەن بۆ کڕینی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پێشانگەیەكی نێودەوڵەتیی تایبەت بە كەلوپەلی وەرزشی و ل...

پێشانگەیەكی نێودەوڵەتیی تایبەت بە كەلوپەلی وەرزشی و لەشجوانی كرایەوە