بە تواندنەوەی قیر
خێرخوازێک دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوەی رێگەی ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپە
964+
ئەحمەد مستەفا
خێرخوازێک لەسەر ئەرکی خۆی و بە رێگەی تواندنەوەی قیر، رێگەی نێوان ئاغجەر بۆ گۆپتەپە نۆژەن دەکاتەوە، کە زۆرێک لە شۆفێر و رێبوارانی رێگەی هەولێر سلێمانی لەو رێگەیەوە هاتوچۆ دەکەن، جگە لە خەڵکی خانەخوێ.
ناو بەناو لە رێگەکە چاڵ و رەگلەی زۆر دروست بووە، شۆفێران لێی بێزارن ئەوانیش قیری کڵۆی بۆ دەتوێننەوە و چاڵەکان لە قوڵی نەجات دەدەن.
عەزیز عەبدوڵا، چالاکوانێکی ناوچەکەی ئەو بە 964ی وت، ئێرە رێگای نێوان ناحیەی ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپەیە، بەهۆی لۆد و قەرەباڵەغییەکی زۆر لەسەر شەقامەکە بەشێکی زۆر چاڵ و چۆڵی تێدا دروست بوەو.
خێرخوازێک بەناوی “کاک فەرهاد” کە ماوەی 15ساڵە لەسنورەکە دەستێکی باڵی هەیە لەم کارانەدا، ئەمڕۆش لەگەڵ چەند هاوکارێکی سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی ئەم شەقامە بوون و بڕیان وایە سەرجەم چاڵ و چۆڵییەکان پڕ بکەنەوە.
وێنەکان: عەزیز عەبدوڵا تۆماری کردووە
