ئەیوب ئۆدیشۆ
شهممه لهگهڵ ههولێر یارییان ههیه
ئهیوب ئۆدیشۆ له وهرگرتنی مهشقی یانهی زاخۆ نزیكه
+964
شڤان عهبدوڵا
یانەی زاخۆ خەریكە راهێنەرێكی نوێ بۆ تیپی تۆپی پێی یانەكەی دەستنیشان دەكات و لە چەند كاتژمێری داهاتوو ئەم بابەتەش یەكلادەبێتەوە.
دوای دۆڕانی تیپەكە بە زەوڕا لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی زاخۆ گرێبەستی راهێنەری قەتەڕیی تیپەكە ویسام رزقی هەڵوەشاندەوە.
ئێستاش بەدوای راهێنەرێكی نوێدا دەگەڕێت.
سەرچاوەیەك لە یانەی زاخۆ بە 964ی راگەیاند، لەگەڵ راهێنەری عێراقی ئەیوب ئۆدیشۆ خەریكە دەگەنە رێككەوتن و زۆری نەماوە.
سەرچاوەكە وتی، لەگەڵ نزار مەحروسی سوری و عەلی دایی ئێرانی گفتوگۆیان كردووە، بەڵام رێكنەكەوتوون، بەڵام لەگەڵ ئەیوب ئۆدیشۆ خەریكە رێكدەكەون و گرێبەستەكەشی تا كۆتایی وەرز دەبێت.
زاخۆ شەممەی داهاتوو لە هەولێری پایتەخت بەرامبەر یانەی هەولێر یاریی دەكات و یارییەكەش بەبێ جەماوەر دەبێت.
ئهیوب ئۆدیشۆ كێیه؟
ئەیوب ئۆدیشۆ راهێنەرێكی بەئەزموونی عێراقە و پێشتر مەشقی بە زۆر یانە داوە، لەوانە جەوییە، زەوڕا، تەڵەبە، هەولێر و نەجەف، هەروەها چەند وەرزێك لە خولی لوبنان راهێنەری یانەكانی سەلام زغرتا و سەفا بووە، ماوەیەكیش راهێنەری یانەی جەیشی سوریا بووە.
ئۆدیشۆ لە وەرزی 2020-2021 لەگەڵ یانەی جەوییە بووە پاڵەوانی خولی عێراق.