دیمەنی باران بارین _ وێنە؛ ئەرشیفی 964
سبەی لێزمە باران دەبێت
نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت
964+
شۆڕش قادری
نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و سبەی لە ئیدارەی گەرمیان و چەند شوێنێکی تر بارانی بەخوڕ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.2.2026 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچە و سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ هەیە.
بارانبارینەکە بۆ سبەی هەینی زیاتر دەبێت و بەتایبەتیش لە بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان بارانی بەلێزمە دەبێت و هەندێک جاریش هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
پلەی گەرما گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت و کەشەکە تاڕادەیەک وەک ئەم چەند رۆژە دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوە بەپلەی سیلیزی؛
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی