ئۆنسەیەک زێڕ بە 5065 دۆلارە

نرخى زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە؛ عەیار 21 بە ملیۆنێک و 110 هەزار دینارە

964+

وریا فەتاح

بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە سەرووى 5 هەزار 50 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەوەش بەراورد بەدوێنێ روولە بەرزییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.2.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 5065 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 140 هەزار و 800 دینار هەژمار کراوە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 152 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 110 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 942 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

نرخى زێڕ بەرزە؛ گۆڕانکارى لە نرخى مسقاڵەکان روویداوە

نرخى زێڕ بەرزە؛ گۆڕانکارى لە نرخى مسقاڵەکان روویداوە