رێگاکە داخراوە

ئاگادارییەک بۆ شۆفێران؛ خۆتان لە رێگەى قەرەسرد مەدەن

964+

وریا فەتاح

شۆفێران و گەشتیاران ئاگادار دەکرێنەوە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە (12.2.2026)، رێگای شاخی قەرەسرد  کە پشدەر و مەرگە و بەشێکى ئیدارەى راپەڕین بە دوکان و سلێمانى دەبەستێتەوە، بەڕووی هاتوچۆدا دادەخرێت، چونکە بەشێکى شاخى رێگاکە داڕماوە.

قایمقامیەتی دوکان و بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی رانیە بەیەکەوە هۆشداری دەدەن و دەڵێن، بەهۆی باران و بەفری ئەم دواییە، بەشێک لە بەرد و تاشەبەردەکانی شاخەکە هەرەسیان هێناوە یان مەترسی کەوتنیان هەیە.

وردەکاریی داخستنەکە:

کات: لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی “چەند رۆژێک” بەردەوام دەبێت.
کارەکە: تیمەکانی رێگاوبانی راپەڕین ئەو بەردانە لادەبەن کە داڕماون، هەروەها ئەو بەشانەی شاخەکە کە “لێیان دەترسن” و مەترسی کەوتنیان هەیە، دەخەنە خوارەوە بۆ ئەوەی دواتر کارەسات دروست نەکەن.
رێگای جێگرەوە: داوا لە شۆفێران دەکرێت تاوەکو ئاگادار دەکرێنەوە، ئەم رێگایە بەکارنەهێنن و رێگای تر بگرنەبەر.

رێگەی قەرەسرد لە قەزای دوكان كرایەوە

رێگەی قەرەسرد لە قەزای دوكان كرایەوە