بەرەو رۆژئاوا
حاجیاوا سنوورە دەستکردەکان دەبەزێنێت؛ بە شکۆوە هاوکارییەکانیان بەڕێکرد
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ قەزای حاجیاوا وەک ناوەندێکی گەورەی نەتەوەیی دەرکەوت و بە شکۆوە کاروانی “وەفا و برایەتی” بەرەو رۆژئاوای کوردستان بەڕێکرد، ئەمەش وەک وەڵامێکی مرۆیی و نەتەوەیی بۆ پشتگیری خوشک و براکانیان لەو بەشەی کوردستان.
لە نێو کەشێکی پڕ لە جۆش و خرۆش و بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو، کەمپینی جەماوەریی حاجیاوا کۆتایی بە قۆناغی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان هێنا.
ئامادەبووان بە چاوی پڕ لە فرمێسکی خۆشییەوە رێوڕەسمی بەڕێکردنی کاروانەکەیان ئەنجامدا، کە پەیامێکی روونی “یەکێتی خوێن و سۆز” بوو بۆ جیهان کە سنوورە دەستکردەکان ناتوانن کورد لە یەک داببڕن.
کاروانەکە 10 بارهەڵگرى گەورەبوون و بە بەهاى 43 ملیۆن دینار شیرى منداڵانى تێدابوو، جگە لە کەلوپەلی ناوماڵ، خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان.