نیگەرانن لە هاکان فیدان

بەغدا وەڵامی ئەنقەرە دەداتەوە: شەنگال کێشەیەکی ناوخۆییە و رێگە بە هیچ دەستوەردانێک نادەین

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵوێزی تورکیای لە بەغدا بانگهێشت کرد و ناڕەزایەتی توندی وڵاتەکەی پێگەیاند لەسەر لێدوانەکانی ئەم دواییەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، کە بە “بەزاندنی سنوورە دیپلۆماسییەکان” وەسفی کرد.

وەزارەتی دەرەوە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە عێراق نیگەرانە لەو قسانەی لە میدیاکان بڵاوبوونەتەوە و دەڵێت: “ئەم لێدوانانە زیان بە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنن و دەستوەردانێکی ئاشکران لە کاروباری ناوخۆی عێراق.”

لە پەیامەکەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق بۆ باڵیۆزى تورکیا لە بەغدان هاتووە،”دۆسیەی شەنگال و هەموو ناوچەکانی تری عێراق پرسێکی تەواو نیشتمانییە؛ رەتیدەکەینەوە هیچ لایەنێکی دەرەکی چارەسەری فەرز بکات یان ئەم دۆسیەیە بۆ مەرامی سیاسی و سەربازی بەکاربهێنێت”.

جەختیشکراوەتەوە، عێراق دەوڵەتی دامەزراوە و خاوەن سیستەمێکی دیموکراسی و دەستوورییە، بە هیچ شێوەیەک بەراورد ناکرێت بەو دەوڵەتانەی سیستەمی سیاسییان جیاوازە.

لاى خۆیەوە  ئەنێل بۆرا ئینان، باڵوێزی تورکیا لە بەغدا، هەوڵیدا دۆخەکە هێور بکاتەوە و رایگەیاند، قسەکانی هاکان فیدان بەهۆی “وەرگێڕانی هەڵە” بەو شێوەیە تێگەیشتنی بۆ کراوە.

باڵوێزەکە جەختی لەوە کردەوە کە مەبەستی وەزیری دەرەوە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بووە نەک هاووڵاتییانی عێراقی یان کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە.

وتوشیەتى،”سیاسەتی تورکیا بەرامبەر عێراق جێگیرە و رێز لە سەروەریی خاکەکەی دەگرێت”.

“حکومەتەکەمان پەرۆشی پتەویی پەیوەندییەکانە لەگەڵ عێراق،  هەڵوێست و تێبینییەکانی بەغدا دەگەیەنمە سەرکردایەتی وڵاتەکە”، باڵیۆزى تورکیا واى وتووە..

سەرچاوەیەکی دبلۆماسی: هاکان فیدان بۆ باسی هێزە کوردییە...

سەرچاوەیەکی دبلۆماسی: هاکان فیدان بۆ باسی هێزە کوردییەکان دێتە بەغدا