"ساڵی ئێمە حەوت هەشت مانگە"

هێشتا کاتی نەهاتووە و خانەنشینان هەر لە زووەوە هاتوون بۆ موچەکانیان

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

نیوەڕۆ دابەش دەکرێت و بەشێک لە خانەنشینان هەر لە زووەوە هاتوون بۆ موچەکانیان و دەڵێن، ساڵ لە کوردستان حەوت هەشت مانگە و دەبێت بە قەرز بژین.

خانەنشینێک لە کاتژمێر 2ـی شەوەوە بەرێكەوتووە و دەڵێت، نەمزانیوە نیوەڕۆ دابەش دەکرێت، چی بکەم، کرێچیم و قەرزارم، ئەوەی وەریدەگرم هیچی لێ نامێنێتەوە و ناتوانم قەرزەکەشی پێبدەمەوە.

ساڵ کە خوا و مرۆڤایەتی دایاناوە 12 مانگە و مانگ 30 رۆژە، بەڵام لە کوردستان بووەتە حەوت هەشت مانگ و مانگیش بووەتە 45 بۆ 50 رۆژ، خانەنشینێک بۆ مایکی 964 وای وت.

بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ  چوارشەممە کاتژمێر 1ـی دوانیوەڕۆ موچەی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی، کەسوکاری شەهیدان، پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

پێداچوونەوه‌: پەری ساڵح

"ئەو خانەنشینانەی کارتی "هەژماری من"ـیان وەرنەگرتووەتەوە موچەکانیان رادەگیرێت"

سبه‌ی موچه دابه‌ش ده‌كرێت

سبه‌ی موچه دابه‌ش ده‌كرێت